به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌ڵاڕێزان، گاردی تایبه‌تی زیندانی ورمێ چوونەتە نێو به‌ندی زیندانییانی سیاسییەوە و دوای پشكنین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کۆمەڵێك كه‌لوپه‌لی شه‌خسیی زیندانییەکان،‌ سەرجەم زیندانییه‌ سیاسیی و مەزهەبییەکانیان، كه‌ ژماره‌یان ٥١ كه‌س بووە، گواستۆتەوە بۆ به‌ندێکی هەرەپارێزراو و ئه‌منیی نوێی زیندان بە ناوی نووستنگەی ١٠ی هیدایه‌ت.
ئه‌م به‌نده‌ نوێیه‌ بریتییه‌ له‌ پێنج ژوور و له‌ هه‌ر ژوورێكدا شه‌ش قەرەوێڵەی سێ قات هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ١٥ کامێرا و جیهازی پارازیت له‌ هه‌موو ژوور، توالێت، حه‌مام، ئاشپه‌زخانه‌ و هه‌واخۆرییەکانی ئه‌م به‌نده‌دا دانراوه‌.
لە حاڵێکدا کەرەستەی بڵاوکردنەوەی پارازیت له‌م به‌نده‌دا دانراوە کە سه‌دان جار پسپۆڕان هۆشدارییان داوه‌ كه پارازیت دەبێتە هۆی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشیی شێرپەنجە.