به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو ٦ی ڕه‌شه‌مه (٢٤ی فێبریه)، شادمان به‌نی به‌شه‌ر، چالاكی مه‌ده‌نیی كورد، دوای ته‌واوبوونی سزای ٦مانگ زیندانەکەی له زیندانی ناوه‌ندیی سنه، ئازاد كرا.
شادمان به‌نی به‌شه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانیی چل چه‌مه له ڕێكه‌وتی ٢٤ی ڕێبەندانی ٩٨ (١٣ی فێبریه‌ی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە له شوێنی كاره‌كه‌ی دەستبەسەر کرا و دوای نزیكه‌ی ٤٥ ڕۆژ به دانانی بارمته‌ی ١٥٠ میلیۆنی ئازاد كرا. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه‌وه به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت سزای ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا، دوای تانەدان لە حوكمه‌کە، ئەو سزایە له لقی ٤ی دادگای پێداجوونه‌وه‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ شه‌ش مانگ.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا بۆ جێبه‌جێكردنی سزای شه‌ش مانگ زیندانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی سنه كرا.