وێنەی لە ڕاستەوە: مەستەفا سەبزی و ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهی
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه (٢٨ی مارس)، مەسته‌فا سه‌بزی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، دوای حه‌وت ساڵ به‌ندكران مۆڵه‌تی كاتیی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی پێ دراوە. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتیی دیکە به ناوه‌كانی ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهی و سه‌لاحه‌دین ئه‌فلیده به دانانی بارمته ئازاد كراون.
مەسته‌فا سه‌بزی، هاووڵاتیی خه‌ڵكی ماكۆ، له جۆزه‌ردانی ١٣٩٣دا (٢٠١٤)، له گوندێكی ده‌وروبه‌ری ورمێ له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ماوه‌ی دوو مانگ له یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌كانی شاری ورمێ كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه، ناوبراو دوای چه‌ند مانگ له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێوه به تۆمه‌تی “ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک)” حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا. ئەو سزایە پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا وەک خۆی پەسەند کرایەوە. حوكمی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دوای ڕاگه‌یاندنی یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان، كه‌م كرایه‌وه بۆ ده ساڵ زیندان.
ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهی، هاووڵاتیی خه‌ڵكی سه‌قز، له ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٩٩ (٢ی ئۆكتۆبه‌ری٢٠٢٠)، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپاوه له بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منییه كرا. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبداندا (٣٠ی ژانویه)، دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ كرا.
سه‌لاحه‌دین ئه‌فلیده، هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌هابادیش له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ ( ١٣ی فیبریه)، له لایه‌ن هێزەکانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای مانگێك لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌منییه له ورمێ‌دا گوێزرایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره.