باسام مورادی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه حوكمه پێنج ساڵه‌كه‌ی له زیندانی كامێراندا تێپەر دەکات، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین لە ئاست بێبه‌شبوون له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و له‌به‌رچاونه‌گرتنی یاسای جیاكردنه‌وه‌ی تاوانباره‌كان، مانی له خواردن گرت.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی وكوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان (٢٥ی مه‌ی)، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به‌رپرسانی زیندانی به نامه‌یه‌ك ئاگادار كردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه مانی له خواردن گرتووه. ناوبراو هۆكاری مانگرتنه‌كه‌ی له‌و نامه‌یه‌دا ئاوه‌ها شی كردۆته‌وه: «سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی ده‌زگای دادوه‌ری له دۆسیه‌ی تۆمەتبارە سیاسییه‌كاندا، سه‌پاندانی سزا و زیندانیكردنی بێهۆ و به‌ڵگه‌ی یاسایی، بێبه‌شكردنی به‌ندكراوان له پێدانی مۆڵه‌تی كاتیی ڕۆشتنه‌ده‌ره‌وه، ئازادیی مەرجدار و یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای زیندان و جیاكردنه‌وه‌ی به‌ندكراوه سیاسییه‌كان له‌و به‌ندكراوانه‌ی تاوانی مه‌ترسیداریان ئەنجام داوە.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده له ڕێكه‌وتی ٩ی گوڵانی ١٣٩٨ (29.4.2019) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە له شاری كامێران دەسبەسەر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرابوو. دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كانیش ڕه‌وانه‌ی زیندانی كامێران كرا و له ڕێكه‌وتی ١٤ی به‌فرانباردا (٤ی ژانویه)، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو.
كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی باسام مورادی له كۆتاییه‌كانی هه‌مان ساڵدا له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه به‌ڕێوه چوو. ئه‌و له‌م كۆبوونه‌وه‌دا ناوبراو به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادی كوردستاندا (پژاك)، پێنج ساڵ و به تۆمه‌تی سیخوڕی، سزای ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا كه‌م كرایه‌وه بۆ ١٠ ساڵ، كه به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان پێنج ساڵی به‌ڕێوه ئه‌چێ.
ناوبراو له ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٩ (٣ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، دوای پەسەندکرانی حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی كامێران كرا.