بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٤ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەربوونی ئیبراهیم تاریموردای، هاووڵاتیی كوردی خهڵكی سنهدا له لایهن هێزهئهمنییهكانهوه، تا ئێستایش بەبێ ئەوەی مافی وەرگرتنی دەرمانەکان یان دیداری بنەماڵە و دیاریکردنی پارێزەری هەبێت هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها چەند جار بە کورتی پێوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا گرتووە.
بەردەوامبوونی دەستبەسەریی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە حاڵێکدایە کە ئەو تووشی گیرانی دەمارەکانی دڵ بووە و لەم ماوەیەدا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، لێپرسەوە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون دەرمانەکانی پێ بدەن.
ئیبراهیم تاریمورادی، خەڵکی گوندی «هەمرۆڵە»ی سنە، لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا.