به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گه‌ڵاڕێزان چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی ئارمان ئه‌سه‌دی له شوێنی كاره‌كه‌ی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منییه‌تی شه‌هرام فه‌ڕی سنه كراوه.
ئه‌م چالاكی مه‌ده‌نیی كورده ڕۆژی ڕابردوو له پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونییدا له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندوه كه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منییه‌تی شه‌هرام فه‌ڕی سنه ڕاگیراوه.
له دوو مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧چالاك وهاووڵاتی كورد به ناوه‌كانی ئه‌مجه‌د مورادی، زانیار مورادی، دڵێر شاموحه‌ممه‌دی، توره‌ج حه‌بیبی، فواد حه‌بیبی، ئه‌حمه‌د سادقی و ئومید سه‌رئه‌فراز له شاری دیوانده‌ره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منییه‌تی شه‌هرام فه‌ڕی سنه كراون. له‌م كه‌سانه ته‌نیا دلێر محه‌ممه‌دی به دانانی بارمته ئازاد كراوه و ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن.