تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوهتهوه كه ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی گهڵاڕێزان، حوسێن عوسمانی بهندكراوی سیاسیی كورد كه سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بهسهردا سهپاوه، دوای نزیكهی ٨ساڵ، به دانانی بارتهی یهك میلیارد تمهنی مۆڵهتی كاتی هاتنهدهرهوه له زیندانی پێدرا.
ئهم بهندكراوه سیاسییه كه تووشی چهندین نهخۆشی بووه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی گۆشارهكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە تا ئێستا ڕێگەی پێنەدراوە بۆ دەرمان بنێردرێتە دەرەوە بەندیخانە
حوسێن عوسمانی هاووڵاتی تهمهن ٦٠ساڵانی خەڵکی شاری مهاباد لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٢ بانگهێشت كرا بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد و دەستبەسەرکرا، پاشان ڕهوانهی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ كرا. بۆ ماوەی ١٣ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو دەستبەسەرگەیەدا ڕاگیرا و خرایە ژێر ئەشکەنجەی زۆر قورسەوە. هەروەها لەو ماویەدا ڕێگەی پێنەدرا چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت و مۆڵەتی تەنیا دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی کورتی پێدرا.
ئهم بهندكراوه سیاسییه بەهۆی ئەشکەنجهوه تووشی چەندین نەخۆشی بوو و بۆ ماوەی ٤ مانگ لە نەخۆشخانەی “ئیمام خومەینی”ی ورمێدا خرایە ژێر چاودێریی پزشکییەوە، سهرهڕای ئهوهش تا ئێستا نەگەیشتووەتە تەندروستیی تهواوی بهدهست نههێناوهتهوه.
لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤دا ناوبراو لەگەڵ دوو لە هاودۆسییەکانی بەناوەکانی “دیاکۆ ڕەسول زادە” و “سابیر شێخ عەبدوڵلا” لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر “جەوادی کیا” بە تۆمەتگەلی “دژیاتیکردنی خوا (محاربە) لەڕێگەوی ئەندامبوونی کۆمەڵە” و “بەشداریکردن لە بۆمب دانانی ساڵی ١٣٨٩ لە مهاباد” سزای سێداره(له بهرچاو ههمووان) به سهردا سهپا..دوای ناڕهزایهتی دهربڕین لهو حوكمه دۆسیهی ئهم سێ بهندكراوه نێردرایه لقی ٤٧ دادگای باڵای ئێران. ئهم حوكمه له دادگای باڵای ئێران حوكمی دادگای شۆڕشی مههابادی ڕهتكردهوه و بۆ پێداچوونهوهی دووباره نێردرایه لقی یهكی دادگای شۆڕشی مههاباد.
لقی ١ی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر “جەواد غوڵامی” لە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧دا حوسێن عوسمانی بە ٣٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کاشمەر سزادا. ئەو سزایە ڕۆژی ٢٢ی پوشپەڕی ئهمساڵ لەلایەن لقی ٣١ دادگای باڵای ئێرانهوه پەسندکرا. ئەوە لە کاتێکدا بوو کە حوسێن عوسمانی لە هەر دوو دادگاکەدا بە ڕاشکاوی تۆمەتەکانی ڕەتکردبووەوە و ئاشکرای کردبوو کە لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملی کراوە.
حوسێن عوسمانی لە ڕێکەوتی ١ی گهڵاڕێزانی ١٣٩٨دا دوای ١١ مانگ مانەوە لە زیندانی مهاباد ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا و لە ئێستادا شەشەمین ساڵی بەندکرانی خۆی تێپەڕدەکات. حوكمی ئێعدامی دیاكۆ ڕهسوڵزاده و سابیر شێخ عهبدووڵا له ڕێكهوتی ٢٣ی پووشپهڕی ١٣٩٩دا له زیندانی ناوهندی ورمێ جێبهجێكرا.
پێشتر له خهزهڵوهی ١٣٩٧دا سهرچاوهیهك ئاگادار به تۆڕی مافهكانی مورۆڤی كوردستانی وتبوو: لە کاتێکدا حوسێن عوسمانی و دوو هاودۆسییەکەی ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملی کرابوون کە پێشتر بەرپرسە حکومەییەکان و سپای پاسداران سەبارەت بە بکەرانی تەقینەوەیەکەی مهاباد بانگەشەی جیاواز و دژ بە یەکیان کردبوو. وەزارتخانەی ئیتلاعات ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ساڵی ٩٣ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک باسی دەستبەسەرکرانی سێ بکەری تەقینەوەکەی کردبوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە سێ ساڵ پێش ئەوە “محەمەد پاکپور“، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سپای پاسداران وتبووی بکەرانی ئەو تەقینەوەیە کوژراون.”
فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سپای پاسداران لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنە ئێرانییەکان ڕایگەیانبوو کە پاش بەدواداچوونێکی زۆر “تیرۆریستەکان”ی بکەری تەقینەوەکەی مهابادمان ناسییەوە و ڕۆژی ٣ی ڕەزبەری ٨٩ لە شوێنێکی ئەو دیوی سنوورەکان لە تێکهەڵچوونێکدا هەموویان کوژران.
لێکۆڵەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ سەرەتا لە ڕێگەی ئەشکەنجەوە و پاشان لە ڕێگەی بەڵێندانەوە هەوڵیان داوە دانپێدانان لەو بەندکراوە سیاسییانە وەربگرن، بەڵێنیان پێدابوون ئەگەر تەقینەوەکە لە ئەستۆ بگرن ئازادیان دەکەن ئەگینا سزای سێدارەکەیان دەدەنە دادگا. حوسێن عوسمانیش لە پرۆسەی دادگاکەیدا بە ڕاشکاوی باسی ئەشکەنجەکانی کاتی دەستبەسەرکرانی کردووە بەڵام دادوەرەکە گوێی لێ خەواندووە.
کەنالی تەلەفزیۆنی پرێس تی ڤی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٣دا ڤیدیۆی دانپێدانانە زۆرەملییەکانی ئەو سێ بەندکراوە سیاسییەی پەخش کردبووەوە.