به پێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییهكی كوردی خهڵكی ورمێ به ناوی نایب عهسكهری كه له مانگی گوڵانی ئهمساڵهوه له دهستبهسهرگهدا ڕاگیراوه، ئهمڕۆ ١٩ی گهڵاڕێزان له زیندانی ناوهندی ورمێوه گوسترایهوه بۆ دهستبهسهرگهی دهزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران.
گواستنهوهی ئهم هاووڵاتییه بۆ دهستبهسهرگهی دهزگای ئیتلاعاتی سپا له حاڵێكدا ڕوویداوه كه گورچیلهی ناوبراو بهردی تیایه و به وتهی پزیشك دهبێ ههرچی زووتر نهشتهرگهریی بۆ بكرێت.
ناوبراو له ڕێكهوتی ٤ی خەرمانانەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر نەدانی مۆڵەتی یاسایی بۆ هەناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و ئەنجامدانی تاقیکارییە پێویستەکان، ماوهی ٣٢ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو.
نایب عەسکەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە لایەن دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێوە دەستبەسەر کرا و دوای ٣ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا. تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک) ڕووبەڕووی ناوبراو کراوەتەوە.
دەوترێت ناوبراو کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بووە، ساڵی ١٣٩٧ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە شێوەی غیابی و بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک) حوکمی ئێعدامی بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام تا ئێستا دۆسیەکەی بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و لێپرسەوە ئەمنییەکانی سپای پاسداران لەو کاتەدا کە ناوبراو لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپادا بووە، وتوویانە دیسانەوە دادگایی دەکرێتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە گەلاوێژی ئەمساڵدا و دوابەدوای تێکهەڵچوونێک لە نێوان چەند زیندانییەکی سیاسی و زیندانییانی تاوانە ئاساییەکاندا، لەسەر سکاڵای سەرۆکی زیندانی ورمێ و لەگەڵ دوو زیندانیی سیاسیی کوردی تردا بە ناوەکانی کەیهان موکەڕەم و نایب حاجیزادە، بە تۆمەتی «تێکدانی دۆخی زیندان» هەرکامەو حوکمی ٥٠ قامچی و ٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا. ئەم دۆسیەسازییە دوابەدوای پەلاماردان و لێدانی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە لایەن زیندانییانی تاوانە ئاساییەکانەوە ڕووی دابوو.