سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باس له زیاتربوونی ڕێژه‌ی ئەو زیندانییانە ده‌كه‌ن كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌٤ی گه‌ڵاڕێزانەوە له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێوه‌گواستراونه‌ته‌وه بۆ دستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌منی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی سێ زیندانیی سیاسی و مه‌زهه‌بی له ڕێكه‌وتی ٤ی گه‌ڵاڕێزاندا به‌ناوه‌كانی مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی، مه‌حیه‌دین تازه‌وارد و داوود جه‌باری، له ڕۆژانی دواتردا لانیكه‌م دوو زیندانیی سیاسیی تر به ناوه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل سدیق هه‌مه‌دانی و سالار خەلیل سدیق هه‌مه‌دانی و سێ زیندانیی غه‌یره‌سیاسی به ناوه‌كانی فه‌رزین قادری، ئه‌میر محه‌ممه‌دی و كه‌مال خاكزاد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له زیندانی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌یه‌كی ئه‌منیی ئه‌م شاره‌كراون.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، گواسته‌وه‌ی ئه‌م زیندانییانه‌دوابه‌دوای گۆڕانكارییەکانی ناو داموده‌زگا ئه‌منییەکانی ورمێ ڕووی داوه و وا دیارە به‌م گۆڕانكارییانه‌وە دەبێ چاوەڕێی شەپۆلێکی نوێی گۆشار و دۆسیه‌سازی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوە بۆ ژماره‌یه‌كی زیاتر له زیندانییان بین.
له دووتوێی گۆڕانكارییه نوێیه‌كاندا به‌رپرسی نووسینگه‌ی تایبه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات لە ناو‌زیندانی ورمێ له‌ڕۆژانی ڕابردوودا گۆڕدراوه، جێگای ئاماژه‌یه به هۆی ڕێژه‌ی زۆری زیندانییانی سیاسیی كوردەوە له‌زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ به بەراورد لەگەڵ زیندانه‌كانی تری ئێران‌دا، ئیداره‌ی ئیتلاعات نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی له ناو زیندانی ورمێ‌دا کردۆتەوە و به‌رپرسانی ئه‌م نووسینگه‌یه ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له دۆسیه‌سازی، تۆقاندن و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییانی سیاسی و غه‌یره‌سیاسییدا.
له ناو ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون، مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی و مه‌حیه‌دین تازه‌وارد به‌تۆمه‌تی «به‌غی» سزای لەسێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌م حوكمانه له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه‌په‌سه‌ند كراوه، هەر بۆیە ئەم گواستنه‌وه‌ی كتوپڕ و بێهۆیە بۆتە هۆی تەشەنە سەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست مەترسیی جێبەجێکردنی حوكمی ئه‌م زیندانییانەدا.