به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، هێزه سنوورپارێزه‌كانی سنووری مه‌ریوان، له ناوچه‌ی «مڕانه»ی ئه‌م شاره كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و كۆڵبه‌رێکی ١٧ ساڵانیان به ناوی ئارمین ئه‌حمه‌دی بریندار کرد.
ده‌وترێ هێزه‌کانی پاسەوانی سنوور دوای ته‌قه‌كردنەکە، له‌حاڵێكدا كه ئەم منداڵه كۆڵبه‌ره به هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌وە تووشی خوێن لەبه‌رچوونێکی زۆر ببوو، هەر لەوێ وێڵیان کردووە تاکوو دواتر خه‌ڵكی ناوچه‌كه بردوویانەتە نه‌خۆشخانه‌یەکی شاری مه‌ریوان.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان حه‌فته‌ی ڕابردوو هەواڵی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی منداڵە كۆڵبه‌رێکی دیکەی به ناوی موبین حوسه‌ینی بڵاو کردەوە کە بە دەستی هێزه سنوورپاره‌زه‌كانی سنووری نه‌وسوو ئەشکەنجە و ئازار درابوو، شایانی باسە کە به هۆی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه به ده‌سكه‌ی تفه‌نگ، زه‌بری قورس و جیدی به‌ر ده‌مووجاوی ئه‌م كۆڵبه‌ره ١٦ ساڵه‌یە كه‌وتووه.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراوەتەوە، لە سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه تا كوو ئێستا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی وه‌زیر موحه‌ممه‌دی و ڕه‌زا پوورئیسماعیل به ته‌قه‌ی هێزەکانی پاسەوانی سنوور له نه‌وسووی كرماشان و چالدۆرانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كوژراون. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێك به ناوی خالید غه‌فوورییش بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی‌تریش له‌م ڕووداوه‌دا بریندار بوون.