بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕ کرێکارێکی ماڵکردنەوە بە ناوی ئارمان ڕەحیمی لە کاتی کارکردندا لە گەڕەکی کەشاوەرزی شاری سنە بە هۆی کەوتنە ناو چاڵی ئاسانسۆڕەوە گیانی لەدەست داوە.

ئارمان ڕەحیمی ٢٩ ساڵان، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی میانەی سنە بوو.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا لانیکەم ٥ کرێکار بە هۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لەدەست داوە. نەبوونی کەرەستەی پارێزەر لە شوێنی کاردا لە گرنگترین هۆکارەکانی مردنی کرێکارانە لە کاتی کاردا.