تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١ی گەڵاڕێزان، مەریەم سادقی لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە سنە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە کرێکارییەدا ماڵەکەیشیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلیی شەخسییدا گرتووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی مەریەم سادقی بەردەست نەکەوتووە.