ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاری لەگەڵ شێوازە جۆراوجۆرەکانی دژایەتی کردنی کەسانی کوییرە (هۆمۆفۆبیا، ترەنس‌فۆبیا). کوییرەکان یان کۆمەڵگەی *LGBTI لە کوردستاندا وێڕای هەستپێکردن بە ستەمی نەتەوایەتی، ئایینی، چینایەتی و… درک بە زۆرداری لە ئەنجامی هۆگریی ڕەگەزی یان ناسنامەی جێندەری خۆیان دەکەن؛ هەم لەلایەن حکوومەتەوە و هەم لەلایەن کۆمەڵگەشەوە.

بەداخەوە میدیا کوردییەکان تابە ئێستە لەهەمبەر ئەم ستەمەدا بێدەنگیان هەڵبژاردووە و حیزبە کوردستانییەکانیش لە هیچ بەڵگە و ئەساسنامەیەکدا ئاماژەیان بە مافی ئەم کەسانە نەکردووە، بەڵام خودی چالاکوانی کوییر وێڕای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگ و بەربەستەکان لەم ساڵانەی دواییەدا، ئامادەیی خۆیان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەگەلی جیاجیا پیشان داوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤیی کوردستان، هێنانە گۆڕی ئەم بابەتانە وەک ئەرکی میدیا کوردییەکان و داکۆکی کردن لە مافی کەسانی کوییر بەرپرسیارێتی پارتە سیاسییەکان و دامەزراوە مەدەنییەکانی کوردستان دەزانێت. حکوومەتی ئێران دەبێ سزا هەڵبگرێ لەسەر پێوەندیی هاوڕەگەزخوازانە، چارەسەری پزشکی زۆرەملێی ڕابگرێ و کۆتایی بهێنێت بە هەڵاواردن و سەرکوتکردنی کۆمەڵگەی *LGBTI.

#IDAHOBIT2020 #QUEERKURDS #KURDISHLGBTI