بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شۆرای سزادانی زانکۆی خاڕەزمیی تاران حوکمی قەدەغەکردنی کاتیی خوێندن لە زانا سجوودی، خوێندکاری ماستەری وەرزشی پەسەند کردووە. بەپێی حوکمەکە، جگە لە قەدەغەکردنی خوێندن لەم خوێندکارە کوردە بۆ ماوەی تێرمێک، هاوکات ئەو ماوەیە لەسەر خوێندنەکەی ئەژمار دەکرێت و سەرزەنشتیشی لەسەر تۆمار دەکرێت.

ئەم خوێندکارەی خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ٢٠ی گەڵاڕێزاندا (١١ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا» لە لایەن شۆرای سزادانی زانکۆی خاڕەزمیی تارانەوە ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو.

دوای ئەوەی زانا سجوودی تانەی لە بڕیارەکە دا، شۆرای سزادانی زانکۆ لە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەنداندا (٢٢ی ژانڤییە) حوکمەکەی وەک خۆی پەسەند کردەوە.