لە ڕێکەوتی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئارەزوو ئولفەتی بە گوللە گیانی لەدەست دا. ئەم ژنە لاوە چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی داوای هاوسەرگیریی داواکارەکەی ڕەت کردەوە لە لایەن ئەو کەسەوە لە گەڕەکی ئاناهیتای شاری کرماشان کوژراوە.

سەرهەنگ دلێری، فەرماندەی پۆلیسی شاری کرماشان، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ڕۆکنادا وتوویەتی «بکوژەکە ئەو کچە لاوە دەکێشێتە شەقامێک و سەرەتا ڕووداوێکی هاتوچۆی ساختە دروست دەکات و لە ئۆتۆمبێلەکە دادەبەزێت، ئینجا بە گوللە کچەکە دەکوژێت.» بکوژەکە کە ناوی «ساسان.ک»ـە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.