لەسەر داوا و شکاتی عەلی زاهید، داواکاری گشتیی بۆکان، ٥٥ پارێزەری یاسایی ئەم شارە لەبەر واژۆکردنی بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی بانگهێشتکردنی بەردەم دادسەرای بۆکان کراون. 

دوابەدوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، ژمارەیەک لە پارێزەرانی یاسایی شاری بۆکان لە کۆتایی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا (سێپتامبری ٢٠٢٢) لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێرای دەربڕینی هاوخەمیی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەمینی، ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەرکی پارێزەریی دۆسیەکە تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند مانگی ڕابردوودا داواکاری گشتیی بۆکان لە ڕێگای بانگهێشتکردنی پارێزەرانی واژۆکاری بەیاننامەی پشتیوانیکردن لە بنەماڵەی ژینا ئەمینییەوە، گوشاری خستبووە سەریان تاکوو واژۆکردنی بەیاننامەکە بە درۆ بخەنەوە. بەڵام ئەو پارێزەرانە ئامادە نەبوون مل بەم داواکارییە بدەن و هەر بۆیە لەسەر شکاتی داواکاری گشتیی بۆکان دۆسیەیەکی یاسایی دژ بەم پارێزەرانە لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارەدا بۆ ئەم کەسانە کراوەتەوە.

بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) بۆ ئەم پارێزەرانە نێردراوە، ڕاگەیەنراوە کە دەبێ لە ماوەی ٥ ڕۆژدا سەردانی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان بکەن.

داواکاری گشتیی بۆکان بڵاوکردنەوەی ئەم بەیاننامەیەی وەک «بڵاوکردنەوەی بابەتی دژ بە حەیا و حورمەتی گشتی (عفت عمومی)» لە قەڵەم داوە و شکاتی لەم پارێزەرانە کردووە.

ناونیشانی ٥٥ پارێزەری بانگهێشتکراو بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی بۆکان:

١. ئیبراهیم عەزیزی

٢. جەمال ئەحمەدنژاد

٣. ئارش فاتیحی

٤. سامان کازمی

٥. ئیبراهیم ئەحمەدیان

٦. ئەنوەر فەردپیادە

٧. فەردین بەهرامی

٨. سیما قادری

٩. پرشنگ ساڵحی ڕاد

١٠. ئەسرین خالیدی

١١. شیرین شەرەفی

١٢. لەیلا خەسرەوی

١٣. حسەین سوعادی موقەدەم

١٤. شلێر فتووحی سەرا

١٥. مەنسوور ساڵحی

١٦. مەسعوود کیانی

١٧. بێهرووز کیا

١٨. کەیوان مامەپوور

١٩. حامید قادرپوور

٢٠. یەعقووب محەممەدپوور

٢١. موتەلیب عەلەویان

٢٢. پەیام قوڕەیشی

٢٣. فەرزین کۆچەریی بۆکانی

٢٤. شەونم خزری

٢٥. حسەین دەیمە

٢٦. مونیرە خزری

٢٧. سالم وەلیپوور

٢٨.بێهزاد مەعرووفی

٢٩. شەماڵ ماسکانی

٣٠. هێمن بەهرامی

٣١. ئیبراهیم سەلامەتی نیا

٣٢. مەتین ڕەحماننژاد

٣٣. نەرمین حسەینی خاە

٣٤. ڕابیعە زەبیحی

٣٥. شەهلا حەسەنزادە

٣٦. مەنسوور قانیع

٣٧. ئومید ڕەسوولزادە

٣٨. یووسف فەرامەرزی

٣٩. نەجمەدین تەوحیدی

٤٠. ناسر ئێرانی

٤١. نیشتمان فەتحوڵڵاهی

٤٢. حەیات کەتانی

٤٣. محەممەد ڕەنجبەری

٤٤. سیراجەدین تاهیری

٤٥. لەیلا ئەحمەدی

٤٦. ناهید پاشایی

٤٧ سروە خزرپوور

٤٨. دڵنیا محەممەدشەریفی

٤٩. جەمشید ئیبراهیمی

٥٠. ڕەحیم سەناعەتی

٥١. فەریبا حسەینی

٥٢. ناسر ئیبراهیمی

٥٣. یەحیا مەولوودی

٥٤. چیمەن زەریفی

٥٥. ئەوین گوودەرزی