بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) سێ زیندانی بە ناوەکانی میلاد کەریمی، موحسین مورادی و موحسین بەشیری وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست نەگواستنەوەیاندا بۆ زیندانی ئەو شارانەی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیانە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانیان لە خواردن گرت.

ئەم بەندکراوانە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە، بە دەستووری پەرویز سەعیدزادە، سەرۆکی بەندی ٢ی زیندان، کەوتنە بەر لێدانی گاردی زیندانەوە و ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.

میلاد کەریمی، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج، موحسین مورادی، خەڵکی دوروودی لوڕستان و موحسین بەشیری، خەڵکی تاران، لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی «دزی» سزای بەندکران و ڕادەستکردنەوەی ماڵە دزراوەکەیان بۆ دەرکراوە.