١ی گوڵانی١٤٠١ی هەتاوی، ٢١ی ئاوریلی ٢٠٢٢ی زایینی

بە داخەوە لەم ڕۆژگارەدا یاسای نێونەتەوەیی و بنەماییترین پرەنسیب و ڕێساکانی لە لایەن دەوڵەتانی دیکتاتۆر، یاسابەزێن و دەستدرێژیکارەوە کەوتووەتە بەر ئەتککردن و پێشێلکردنی بەردەوامەوە. لەم نێوانەدا دەوڵەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی فەلەستینییەکاندا لە ناوچە داگیرکراوەکان، هەلی شەڕی ئۆکرانیا و چڕبوونەوەی سەرنجی دونیا لەسەر ئەم شەڕەی بە قازانجی خۆی قۆستۆتەوە و جارێکی تر لەوپەڕی بێشەرمی و سەرەڕۆییدا، بە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی ئێراقی دراوسێی، سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی نیشتمانیی ئەم وڵاتەی لە ڕێگای هێرشی بەربڵاوی زەمینی و ئاسمانییەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێشێل کردووە و تووشی تاوانی دەستدرێژی بووە.

واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە، وێڕای شەرمەزارکردنی توندی ئەم هێرشە سەربازییە، سەبارەت بە لێکەوتە نیگەتیڤەکانی ئەم چەشنە هەڵسوکەوتانە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا بنچینەییەکان و پرەنسیبە قبووڵکراو و ئیجبارییەکانی یاسا نێونەتەوەییەکانی وەک قەدەغەبوونی پەنابردن بۆ زۆر، قەدەغەبوونی پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی سیاسیی وڵاتان وەک بەردی بناغەی سیستەمی یاسایی نێونەتەوەیی، هۆشداری دەدەن. ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی وەک ئامانجی دوایینی یاسای نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەفروتوونا دەکات. سەرەڕای ڕەوتی گەشەکارانە و تەکاموڵیی یاسای نێونەتەوەیی، بەتایبەت لە سەدەی حەڤدە بەم لاوە، هەندێ جار پێویستە ئاوڕێک بدەینەوە و ڕا و بۆچوونەکانی بەناو نکۆڵیکارانی یاسای نێونەتەوەیی و لەوانە گرووپی ناسراو بە «پێڕەوانی سیاسەتی زۆر لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکاندا» بە سەرکردایەتیی هێگڵ، بخەینە بەر پرسیار و گومانی دووبارە و جیدییەوە. وا دیارە لە بەستێنی نێونەتەوەییدا هێگڵیسم هێشتا هەر بەدەسەڵاتە و دەوڵەتە لایەنگرەکانیشی هەر بەردەوام!

یەک لە تارۆزە تاڵەکانی ڕۆژگار ئەوەیە کە وڵاتێکی وەک تورکیا کە مێژوویەکی ڕەشی لە پێشێلکردنی پرەنسیبەکانی یاسای نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانیکردنی گرووپی داعشدا هەیە کە دژی هەرهەموو بەها مرۆییەکانە، لەم ڕۆژانەدا بۆتە شوێنی دیداری نوێنەرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ دەستەبەرکردنی ڕێگەچارەیەکی سیاسی و سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی!

هیچ دەوڵەتێک مافی ئەوەی نییە بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەستدرێژی بکاتە سەر یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سیاسیی دەوڵەتانی تر و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بخاتە بەر هەڕەشە یان مەترسییەوە. ڕەاندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییە ڕەواکانی هەر وڵاتێک دەبێ تەنها لە ڕێگای وتووێژ و دیالۆگی ئاشتییانەوە بێت.

لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە لەوپەڕی باوەڕدا بە کەوتنە بەر هەڕەشەی جیدیی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی لە ڕێگای ئەم هەوڵانەوە و پێشێلکردنی ئاشکرای یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سیاسیی وڵاتی دراوسێ لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە و زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی جیدی لەگەڵ ئەم هەڵسوکەوتە و هەموو هەوڵێکی هاوشێوەیدا، داوا لە دەوڵەت و ناوەندە بڕیاردەرە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پارێزەری سەرەتایی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەکەین ئەم دەستدرێژییە شەرمەزار بکەن و ڕێکارێکی کرداری بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشە بەربڵاوە سەربازی و ئاشکرایە بگرنە بەر. بەتایبەت کە ئەم هێرش و پەلامارەی ئەرتەشی تورکیا گیان و ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی بە ئامانج گرتووە و زیانی گیانی و ماڵیی بەربڵاوی بۆ ئەم دەڤەرە بەدواوە بووە.

ناونیشانی واژۆکەران:
١. عەباس عەبدی
٢. موحەممەدساڵح نیکبەخت
٣. ستار عەزیزی
٤. موسلێح قوربانی
٥. ئیسفەندیار ئابنووس
٦. موجتەبا گوڵی
۷. ئازاد ئەشراقی
۸. قوتبەدین سادقی
۹. مەسعوود شەمسنژاد
۱۰. عەزیز کەریمی
۱۱. سەیدموراد مووسەوی
۱۲. فەرمەن جەعفەری
۱۳. عەبدوڵڵا جەهانبین
۱۴.ئیسماعیل ڕەحیمی
۱۵.فواد موتەوەسل
۱۶. سەید موحەممەدڕەزا فەقیهی
۱۷. موستەفا بەیگی «ڕودوس فه‌یلی»
۱۸. حوجەتوڵڵا مورادی
۱۹. یووسف تالع
۲۰. عەلیڕەزا عەبدوڵڵازاده
۲۱. سەنجەر فەخری
۲۲. بایزید مەردۆخی
۲۳. یاسین میرزایی کەلهوڕ
۲۴. ئیبراهیم عەزیزی
۲۵. عەلی شەمس بورهان
۲۶. پیدرام ئەنساری
۲۷. نەریمان سلێمانی
۲۸. مەنسوور ساڵحی
۲۹. موهەندیس حسەین شاهوەیسی
۳۰. سادق زیباکەلام
۳۱. کامیل خەلیلی
۳۲. جەمال تەها
۳۳. ڕۆفیا ئایەتولنەبی
۳۴. عەلی ساکی
۳۵.عەلی فەتحی
۳۶. حەمزه کەریمی
۳۷.سەجاد حسەینی
۳۸. ڕەزا کەریمی
۳۹. موحەممەد حەیدەری
۴۰. فەرهاد فەتحی
۴۱. مەجید کەریمی
۴۲. سیرووس بابایی
۴۳. موستەفا جەلیلی
۴۴. فەرامەرز خەسرەوی
۴۵.عەبدوڵڵا سیدقی
۴۶. ئیبراهیم ڕەفعەتیان
۴۷. ئارمان دێهقانی
۴۸. سەعید زاهیدیان
۴۹. سادق موحەممەدیان
۵۰. عەدنان حەسەنپوور
۵۱. ڕەحمان ئەحمەدی
۵۲. سومەییه ڕەحیمی
۵۳. عەدنان حسەینی
۵۴. زاهیر نیکڕەوش
۵۵. خەسرەو فرووهەر
۵۶. ئیرەج قادری
۵۷. موحەممەد فەرەهمەند
۵۸. کەمال کۆنەپۆشی
۵۹. ڕەزا ڕەزمجوویی
۶۰. حسەین زاهیدی
۶۱. ڕەزا ئەمینی
۶۲. مێهدی عەباسی
۶۳. وەحید مەتاعی
۶۴. ئومید مەتاعی
۶۵. ئیمان موەسەق
۶۶. حەسەن موراد کاکایی
۶۷.حسەین وەیسی
۶۸. یووسف زەمانی
۶۹. فەرزاد ڕۆحوڵڵاهی
۷۰. ئەسغەر ستووده
۷۱. بێهرووز یارموحەممەدی
۷۲. پەیام جاویدی
۷۳. وەحید هوشیار
۷۴. ڕەسوول موحەممەدی
۷۵. مۆحسێن جەلیلیان
۷۶. ئیبراهیم شێخ وەیسی
۷۷. کەمال پیری
۷۸. یوونس خزری
۷۹. پارسا ئاهەنگەری
۸۰. شۆڕش موحەممەدبەیگی
۸۱. سومەییه هاشمی
۸۲. ئاڵا مەحموودی
۸۳. یاسین میرعەزیزی
۸۴. خەلیل عەباسیان
۸۵. مریەم ڕەحیمی
۸۶. داوود ئیسماعیلی
۸۷. پەرویز موحەممەدی
۸۹. سلێمان یارئەحمەدی
۹۰. ڕەحمان ئەسکەندەری
۹۱. مەیسەم هیممەتی
۹۲. بەهرام قوربانی
۹۳.عوسمان موزەییەن
۹۴. فەرەریدوون نووری
۹۵. هومایوون ئەمینی
۹۶. لەیلی حەسەنپوور
۹۷. مەنسوور تەیفووری
۹۸. حسەین عەلەوی
۹۹.عەبدوڕەحمان مەحموودی
۱۰۰. فەریده ئەحمەدی
۱۰۱. ئازاده وەفایی
۱۰۲. ئازاد عەبدی