ئامانج قوربانی ئارشیڤ - KHRN
ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک لە بەشداربوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) بە دەیان هێزی ئەمنی پەلاماری ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شارەکانی کامێران، جوانڕۆ، پاوە، ڕوانسەر، سەلاسی باوەجانی و دێولانیان دا کە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردووی خەڵکی کامێران، دەگەڕانەوە و لانیکەم پێنج لەو چالاکانەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی، چالاکی...
زیاتردەستبەسەرکردنی لانیکەم شەش چالاکی مەدەنی دوای ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل کەریمی
دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی ژینگەپارێزی گیانبەختکردوو ئیسماعیل کەریمی لە گوندی نەجەفئاوای کامێراندا، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ژمارەیەک لە بەشداربوانی ئەم ڕێوڕەسمەیان دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردن. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) لانیکەم شەش چالاکی مەدەنیی خەڵکی شارەکانی کامێران و پاوە بە ناوەکانی فەریدە وەیسی، حەمید سەبزە، ئامانج قوربانی، فەرزین موەفەقی، ئەمیر...
زیاتردەرکردنی سزای بەندکران بۆ مەلایەکی ئایینیی سوننە و سێ چالاکی کورد بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمی سەرخۆشیی حەیدەر قوربانیدا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) مەلایەکی ئایینیی سوننەی کورد بە ناوی محەممەدمیرزا ڕەحمانی و ٣ چالاکوانی کورد بە ناوەکانی سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی و بورهان کەمانگەر بە تۆمەتی «بانگەشەکردن بۆ گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کامێرانەوە بەپێی مادەی ٥٠٠ی یاسای سزادانی ئیسلامی هەرکامە حوکمی ٩١ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا...
زیاترئازادکردنی کاتیی چوار چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد لە زیندانەکانی سنە و کامێران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مامۆستای ئایینیی کورد، لەگەڵ ٣ چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی کامێراندا بە ناوەکانی سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی و بورهان کەمانگەر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانەکانی سنە و کامێران ئازاد کراون. ئەم کەسانە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕەوڕەسمی سەرەخۆشیی زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد حەیدەر قوربانی لە شاری کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی...
زیاترئامانج قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، ئامانج قوربانی، چالاکی ژینگەپارێزی کورد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران دەستبەسەر کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز ئامانج قوربانی دوای ئەوەی بە تەلەفۆن بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران، لە لایەن ئەم دەزگا ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت ئیدارەی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە ئەم چالاکە ژینگەپارێزە...
زیاتر