ئیدریس فهقیهی ئارشیڤ - KHRN
لە ورمێ سپای پاسداران هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئیدریس فەقیهیی پشتڕاست کردەوە
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە سەبارەت بە زیندووبوونی یەکێک لە ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە ناوی ئیدریس فەقیهی و دەستبەسەرکردنی لە لایەن سپای پاسدارانەوە، ڕۆژی ڕابردوو بنەماڵەکەی سەردانی پادگانی ئەلمەهدیی ورمێیان کردووە و لەوێ لێپرسەوەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەرکردن و ڕاگرتنی ئەم ئەندامە بریندارەی پەژاکیان لەو دەستبەسەرگەیەدا پشتڕاست کردۆتەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر بە بڵاوکردنەوەی...
زیاترئیدریس فەقیهی، ئەندامی پژاک، زیندووە و لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا لەژێر ئەشکەنجەدایە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هەندێ بەڵگەی دەست کەوتووە کە دەیسەلمێنن ئیدریس فەقیهی، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە پێشتر ڕاگەیەنرابوو لە شەرێکی نێوان هێزەکانی ئەم پارتە و هێزەکانی سپای پاسداراندا لە نزیک شاری بۆکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠دا کوژراوە، زیندووە و لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێدایە. چاسەرچاوەیەکی باوەرپێکراوی دیکە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا پشتڕاستی کردەوە کە...
زیاتر