ئەندیشە سه‌دری ئارشیڤ - KHRN
سنه؛ ئه‌ندیشه سه‌دری به دانانی بارمته ئازاد كرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گەڵاڕێزان، ئه‌ندیشه سه‌دری، شێوه‌كار و خوێندكاری هونه‌ر كه له‌مانگی ڕه‌زبه‌ردا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ریش ڕه‌وانه‌ی زیندانی ژنانی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربه‌یتی سنه كرابوو، به دانانی بارمته ئازاد كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ردا دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران و به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه و پڕوپاگه‌نده...
زیاترسنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی بۆ پێنجەمین جار درێژ کرایەوە / ئەندیشە سەدری لە تارانەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی سنە
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی گەڵاڕێزان لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «شاهگڵدی»، بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدیی چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ پێنجەمین جار درێژ کردەوە. هەروەها ڕۆژی شەممە ٣ی گەڵاڕێزان ئەندیشە سەدری، خوێندکاری لقی هونەر و خوشکەزای فەرانەک جەمشیدی کە ١٥ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو، گواستراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئێسڵاح و تەربیەتی سنە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە...
زیاترتاران: ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له تاران لانیكەم سێ هاووڵاتییان به ناوه‌كانی ئەندیشە سه‌دری و ندا پیرخزرانیان، خەڵکی سنە، و ئێلوار قولیوه‌ند، خه‌ڵكی ته‌ورێز، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادریار كردووە.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م باره‌وه‌ی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی لوقمان پیرخزرانیان، پەیکەرساز و زیندانیی سیاسیی پێشوو و دوای پشكنینی...
زیاتر