ئه‌ندیشه سه‌دری به دانانی بارمته ئازاد كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/11/10/p9423
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی گەڵاڕێزان، ئه‌ندیشه سه‌دری، شێوه‌كار و خوێندكاری هونه‌ر كه له‌مانگی ڕه‌زبه‌ردا به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و له ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ریش ڕه‌وانه‌ی زیندانی ژنانی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربه‌یتی سنه كرابوو، به دانانی بارمته ئازاد كراوه.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ردا دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران و به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه و پڕوپاگه‌نده دژی حکوومەت، كه‌وتبووه ژێر لێپرسینه‌وه. ناوبراو له ٣ی مانگی گەڵاڕێزاندا بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر و ته‌واكردنی دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ژنانی سنه كرا و دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه به دانانی بارمته ئازاد كرا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی بۆ پێنجەمین جار درێژ کرایەوە / ئەندیشە سەدری لە تارانەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی سنە
-
فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی دوای چوارمانگ و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر بوون به دانانی بارمه‌ته ئازاد كرا
-
دلێر نەسری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
-
نادیاربوونی چارەنووسی ئاڤاشین زاگرۆس، هاووڵاتیی کوردی سووریا دوای دەستگیرکردنی لە لایەن سپاوە
-
دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ربوون بارمته‌ی ١٥ میلیارد تمه‌نی بۆ ئازادیی حوسێن كه‌مانگه‌ر دیاری کرا
-
هاووڵاتیه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به دانانی بارمته ئازاد كرا