ئەکرەم ئەدوایی ئارشیڤ - KHRN

هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ دانانی بارمته‌ له‌ زیندانی مه‌ریوان ئازاد كرا/ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌كی كورد له‌ تاران

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ (١٠ی مارس)، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندیی سلێنی سه‌وڵاوا به‌ ناوی ئه‌كه‌ره‌م ئه‌دوایی دوای دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران به‌ دانانی بارمته‌ له‌ زیندانی مه‌ریوان ئازاد كراوه‌.  ناوبراو ڕۆژی ٥ی ڕه‌شه‌مه‌ (٢٣ی فێبریه‌)، هاوكات له‌ گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان و چالاكانی كورد له‌ گوندی سلێن له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رو گوێزرایه‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان. ئه‌م هاووڵاتییه‌...

زیاتر
كانونی دووه‌م 12, 2021

سه‌وڵاوا؛ دوو هاووڵاتیی كورد له‌ لایه‌ن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران

له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێ و به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكوانانی كورددا، كاتژمێر ٥ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٣ی به‌فرانبار(12/01/2021)، كاروانێكی سەربازیی هێزه‌كانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای سه‌وڵاوا هەڵیانکوتایە سه‌ر ماڵی سێ هاووڵاتیی كوردی گوندی «سلێن»ی هه‌ورامان و دوو كه‌سیان به‌ ناوه‌كانی ئه‌كره‌م ئه‌دوایی ٣١ساڵان و سیامه‌ك ئه‌دوایی ٢٤ ساڵان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووە. كه‌سانی نزیك به‌م دوو هاووڵاتییه‌ كورده‌ له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌،...

زیاتر