تورکیا ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردن و مەترسیی گەڕاندندنەوەی زۆرەملێی بنەماڵەیەکی پەناخوازی سیاسیی کورد لە تورکیا
حسەین حسەینی، چالاکی سیاسی و فەرهەنگیی خەڵکی مەریوان، لەگەڵ نەسرین خۆشنەوازیانی هاوسەری و هەردوو منداڵە ١٠ و ١٣ ساڵانەکەیان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری بۆدرۆمی تورکیا دەستبەسەر کراون و بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە ڕەوانەی کەمپی «موغلا» کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە کوردە ساڵی ١٣٩٨ (٢٠١٩) بە هۆی چالاکییە سیاسی و فەرهەنگییەکانیەوە ناچار بوو زێدی خۆی بەجێ بێڵێت و ڕوو...
زیاترفاتمە داوەند، لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزان، لەگەڵ منداڵەکەیدا لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا
فاتمە داوەند، زیندانیی سیاسیی پێشوو و شایەتحاڵی دادگای خەڵکیی گەڵاڕێزان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە کاتێکدا کە بەتەما بوو لەگەڵ منداڵەکەیدا ئاریا یووسفی، تورکیا بەجێ بهێڵێت، لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، پێشتر ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای ٢ ساڵ و مانگێک...
زیاترپەسەندکردنی سزای بەندکرانی مەهیار ئەحمەدی لە لایەن دادگای پیاچوونەوەی تورکیاوە
سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد کە لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا دەستبەسەر کرابوو، لە لقی ٢ی دادگای پیاچوونەوەی شاری واندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە. ئەم چالاکوانە کوردە بەتەما بوو لە ڕێگای تورکیاوە خۆی بگەیەنێتە وڵاتێکی پارێزراوی ئەورووپا. ماری لالوەر، ڕاسپێردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە...
زیاترمەترسیی دیپۆرتکردنەوەی زانیار عەزیزنژاد، پەناخوازی سیاسیی کورد لە تورکیا
زانیار عەزیزنژاد، پەناخوازی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقز، لە نزیکەی چوار مانگ لەمەوپێشەوە لە تورکیا دەستبەسەر کراوە و براوەتە کەمپی «کووچەلی»ی ئەم وڵاتە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، زانیار عەزیزنژاد ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ (٤ی جولایی ٢٠٢٣) لە کاتێکدا کە دەیویست لە تورکیاوە بەرەو ئەورووپا بپەڕێتەوە، لە نزیک شاری ئەستەنبول لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ کەمپی...
زیاترئەمیر کەهریزی، پەناخوازی سیاسیی کورد، لە کەمپی شاری ئاگریی تورکیا مانی لە خواردن گرت
ئەمیر کەهریزی، پەناخوازی سیاسیی خەڵکی کرماشان کە لە ڕەکەوتی ٣ی خەرمانانەوە لە کەمپی شاری ئەدێرنەی تورکیاوە گوازراوەتەوە بۆ کەمپێک لە شاری ئاگری لە سنووری ئێران و تورکیادا، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیدا بۆ ئێران، لە ڕۆژی ١٨ی خەرمانانەوە (٩ی سێپتامبەر) مانی لە خواردن گرتووە. شەهلا چورکە، هاوژینی ئەم پەناخوازە سیاسییە، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە هاوژینەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە پێوەندییەکی...
زیاتر