حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکان ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی ئەندامانی پێشووی حیزبەکانی کوردستان سەرەڕای وەرگرتنی ئەماننامە
پەیمان خوونبارە، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش ماوەیەک ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا بە وەرگرتنی ئەماننامە گەڕابوویەوە بۆ شارەکەی خۆی، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها ئومید چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ئەندامی پێشووی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) وازی لە حیزبەکەی هێنابوو و بە وەرگرتنی ئەماننامە لە...
زیاترکوژرانی لانیکەم یەک کەس لە هێرشی سوپای پاسداراندا بۆ سەر ماڵێک لە شنۆ
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ (٩ی جولای) هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران لە گوندی «تاژاندەرە»ی شنۆ گەمارۆی ماڵێکیان دا و لەگەڵ گرووپێکی چەندکەسی لە ئەندامانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا کەوتنە شەڕەوە. لەم تێکهەڵچوونەدا کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر درێژەی هەبوو، لانیکەم یەک کەس کوژراوە و کەسێکی دیکەیش دوای برینداربوون لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. دوای تێکهەڵچوونەکە، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای هێزی زەمینیی...
زیاتر