داڵاهۆ ئارشیڤ - KHRN
لە داڵاهۆ ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژنێکی ٥٠ ساڵان بە ناوی گوڵجەمین نەجەفی، خەڵکی گوندی «بانیبید»ی ناوچەی گاوارەی شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان، لە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕدا (١٠ی جولای) بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. کەسێکی نزیک لەم ژنە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «گوڵجەمین نەجەفی، دایکی سێ منداڵ و لەدایکبووی ڕەزبەری ١٣٥٠ (ئۆکتۆبری ١٩٧١)، نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ عەلیئاغای ڕەزایی...
زیاتربەیاننامەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە تێکهەڵچوونە خێڵەکییەکان لە ناوچەی داڵاهۆ و سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان
بە داخەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە ئەنجامی تێکهەڵچوونە خێڵەکییەکاندا لەسەر کێشەی زەوی و زار لە ناوچەی داڵاهۆ و سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی عالیە سڵێمانی، خەڵکی گوندی داراب، حەیدەر کەرەمی، خەڵکی گوندی قوڵقوڵە و شەمسوڵڵا محەممەدی، خەڵکی گوندی کویک، گیانیان لەدەست داوە و هاووڵاتییەکی تر بە ناوی کەیهان کەرەمی لە حاڵەتی کۆمادایە. دەوترێت لانیکەم یەک لەم کەسانە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان...
زیاتر