سەعید نیازی ئارشیڤ - KHRN

لە سەبزەوار، سنە و کەرەج چوار زیندانی لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی ناسر شەفیعی، سەعید نیازی، پەیمان ئەڵڵاوەیسی و ڕەزا زەردکووهی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانەکانی کەرەج، سنە و سەبزەوار جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٥ی ئاگۆست) پەیمان ئەڵڵاوەیسی، بەندکراوی ٣٧ ساڵانی خەڵکی سنە کە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو...

زیاتر

گواستنەوەی دوو زیندانیی سزادراو بە لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج

سەعید نیازی، بەندکراوی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستاندا بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) سەعید نیازی، بەندکراوی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان کە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، لەگەڵ بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستاندا بە...

زیاتر