سەعید نیازی، بەندکراوی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستاندا بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) سەعید نیازی، بەندکراوی خەڵکی برووجێردی پارێزگای لوڕستان کە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، لەگەڵ بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستاندا بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون.

لەسەر ناسنامە و تۆمەتی بەندکراوە ئەفغانستانییەکە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەم دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە هەردووکیان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە سێدارە دەدرێن.