سەپاندنی سزای بەندکران ئارشیڤ - KHRN
حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا لە دادگای تاراندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا کە پێشتر لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە دەر کرابوو، لە لقی ٣٦ی دادگای پیاچوونەوەی تاراندا وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) لقی یەکەمی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ناوچەی ٢٣ی تاران دوای پەسەندکرانی حوکمەکە لە دادگای...
زیاترسەپاندنی سزای بەندکران بەسەر سێ هاووڵاتیی کوردی پیرانشاردا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی حاسڵ قەدۆ، جەمال عەلیزادە و عەبدولڕەحمان محەممەدی لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکردن دژ بە ئاسایشی وڵات»، «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» و «هاوکاریکردن لەگەڵ ڕاگەیاندنە دژبەرەکاندا» سزای بەندکرانیان لە ٨ تا ٤٣ مانگەوە بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، حاسڵ قەدۆ و...
زیاترلە بۆکان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی گوڵمحەممەدی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەلی گوڵمحەممەدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا سزای ٢٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە لە حەفتەکانی ڕابردوودا بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەنراوە. عەلی گوڵمحەممەدی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٣) بەبێ...
زیاتر