شنۆ ئارشیڤ - Page 4 of 6 - KHRN
پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی زاهیر مورادی، ئارش پیری، هیوا میرزایی، حەکیم میرزایی و ئەنوەر پەیغامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات و بەبێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و...
زیاترهاووڵاتییەک لە شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سینا مینایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «سوجە»ی شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵدا (٣١ی جولای ٢٠٢٢) لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مێهدی ڕەزایی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای...
زیاترکوژرانی کاسبکارێک و برینداربوونی دوو کەسی تر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە شنۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) دەستەیەک لە کاسبکارانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی «دەرەگادر»ی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کە لە ئەنجامدا کاسبکارێک بە ناوی محەممەدئەمین ئەحمەدی کوژرا و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەحمەدی (برای محەممەدئەمین) و عوزەیر سابریئازەر بریندار بوون. تەرمی محەممەدئەمین ئەحمەدی براوەتە پزیشکیی دادی شاری نەغەدە...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی (ئومید) شادیخاە و کازم تابناک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هێدی شادیخاهیان لە شوێنی کارەکەی لە شنۆ دەستبەسەر کردووە. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو کازم تابناک دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی...
زیاتردەستبەسەرکردنی لاوێک و ٣ منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ (٢٨ی جولای) لاوێک و ٣ منداڵی خەلکی گوندی «بابی خالیدئاباد»ی شنۆ دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. ناسنامەی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: حەسیب حەسەنزادە ١٨ ساڵان، زانیار حەسەنزادە ١٦ ساڵان، سامان حەسەنزادە ١٧ ساڵان و پێشەوا شاداب ١٦ ساڵان. هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی شەر ئەم...
زیاتربەرزبوونەوەی ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتییانی کورددا لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) بۆ ٧ کەس بەرز بوویەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سیامەند کەرامەت (ئالانی)، سەرۆکی ناوەندی تەندروستیی «نالووس»ی شنۆ و پیرۆت تابناک، خەڵکی گوندی «سینگان»، دەستبەسەر کراون و...
زیاتردەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی پووشپەڕ (٢٧ی ژوەن) هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ٤ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ئیبراهیم عەزیزی، موحسین عەزیزی، یەعقووب مەحموودیئازەر و بەهمەن مەحموودیئازەر دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هێزە ئەمنییەکان هاوکات چوونەتە سەر ماڵەکانی موحسین عەزیزی، یەعقووب مەحموودیئازەر و بەهمەن مەحموودیئازەر و وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان، خۆشیان دەستبەسەر کردوون. هەروەها ئیبراهیم...
زیاترمنداڵێک لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرماوەز منداڵێکی ١٦ ساڵانی کورد بە ناوی شارام مەنگوڕ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە گوندی «کانی ڕەش»ی شاری شنۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرا. هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم منداڵە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا لانیکەم ٤٧ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی کوردستان...
زیاتر