شەریف ئیتیوەند ئارشیڤ - KHRN

ئاب 2, 2023

لە خوڕەمئاوا سێ زیندانی لە سێدارە دران

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگوست) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان بە ناوەکانی محەممەدجەواد ئەکبەری، شەریف ئیتیوەند و کیانووش تەیمووری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژ (٢٩ی جولای) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکایان رەوانەی ژووری تاکەکەسی...

زیاتر
ئاب 1, 2023

گواستنەوەی سێ زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی خوڕەمئاوا بە مەبەستی لەسێدارەدان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش ٣ بەندکراو بە ناوەکانی محەممەدجەواد ئەکبەری، شەریف ئیتیوەند و کیانووش تەیمووری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە رەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا کراون. دەوترێت دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو سێ بەندکراوە لە بەردەم زیندانەکەدا کۆ بوونەتەوە.

زیاتر