تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش ٣ بەندکراو بە ناوەکانی محەممەدجەواد ئەکبەری، شەریف ئیتیوەند و کیانووش تەیمووری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە رەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا کراون.

دەوترێت دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو سێ بەندکراوە لە بەردەم زیندانەکەدا کۆ بوونەتەوە.