تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگوست) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان بە ناوەکانی محەممەدجەواد ئەکبەری، شەریف ئیتیوەند و کیانووش تەیمووری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.

ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژ (٢٩ی جولای) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکایان رەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.