لوڕستان ئارشیڤ - KHRN
گواستنەوەی دوو بەندکراوی سزادراو بە لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی کەرەج
ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) محەممەد کۆشکی و باباخان جەعفەری، دوو بەندکراوی خەڵکی کووهدەشت و نوورئاوای لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، باباخان جەعفەری، ٦٥ ساڵان و خەڵکی نوورئاوا و محەممەد کۆشکی، ٢٥ ساڵان و...
زیاترکوژرانی ڕازیە ڕەحمانی، کچێکی ١٨ ساڵانی خەڵکی نوورئاوای لوڕستان بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان
ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەران (٢٠ی ژوەن) هێزە ئینتیزامییەکانی سەربازگەی «چشمەسفید»ی شاری نوورئاوای پارێزگای لوڕستان، لە گوندی «گۆیژە»ی نوورئاوا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی شوکرڕەزا ڕەحمانی و یەکێک لە ئەندامای هێزەکە تەقەی لە سەری کچە ١٨ ساڵانەکەی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی ڕازیە ڕەحمانی کرد و کوشتی. کەسێکی نزیک لەم بنەماڵەیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەران (٢٠ی...
زیاترگواستنەوەی سێ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەسار بە مەبەستی لەسێدارەدان
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) سێ بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیاتبینی، محەممەدکەریم فازڵی و محەممەدڕەزا ڕەحیمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ بەندکراوەی خەڵکی شارەکانی کووهدەشت و نوورئاوای پارێزگای لوڕستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە...
زیاترهاوکات لەگەڵ چوار زیندانیی سیاسیی کورددا؛ بەندکراوێکی تۆمەتبار بە «مادە هۆشبەرەکان» لە زیندانی قزلحەسار لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، زیندانییەکی دیکەیش بە ناوی عەلی ڕەجەبیان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان...
زیاتر