لوڕستان ئارشیڤ - KHRN

کوژرانی ڕازیە ڕەحمانی، کچێکی ١٨ ساڵانی خەڵکی نوورئاوای لوڕستان بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەران (٢٠ی ژوەن) هێزە ئینتیزامییەکانی سەربازگەی «چشمەسفید»ی شاری نوورئاوای پارێزگای لوڕستان، لە گوندی «گۆیژە»ی نوورئاوا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی شوکرڕەزا ڕەحمانی و یەکێک لە ئەندامای هێزەکە تەقەی لە سەری کچە ١٨ ساڵانەکەی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی ڕازیە ڕەحمانی کرد و کوشتی. کەسێکی نزیک لەم بنەماڵەیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەران (٢٠ی...

زیاتر

گواستنەوەی سێ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەسار بە مەبەستی لەسێدارەدان

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) سێ بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیات‌بینی، محەممەدکەریم فازڵی و محەممەدڕەزا ڕەحیمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ بەندکراوەی خەڵکی شارەکانی کووهدەشت و نوورئاوای پارێزگای لوڕستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 29, 2024

هاوکات لەگەڵ چوار زیندانیی سیاسیی کورددا؛ بەندکراوێکی تۆمەتبار بە «مادە هۆشبەرەکان» لە زیندانی قزلحەسار لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورددا لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، زیندانییەکی دیکەیش بە ناوی عەلی ڕەجەبیان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان...

زیاتر