لەسێدارەدانی زیندانیی مەزهەبیی کورد ئارشیڤ - KHRN
مەترسیی لەسێدارەدانی دەسبەجێی بەندکراوی مەزهەبیی کورد سامان محەممەدیی خەیارە دوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی کەرەج
سامان محەممەدیی خەیارە، بەندکراوی مەزهەبیی سزادراو بە لەسێدارەدان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراوە، لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدانی دەسبەجێدایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوە مەزهەبییە کە لە دوازدەهەم ساڵی بەندکراندایە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراوە. بەرپرسانی...
زیاترزیندانیی مەزهەبیی کورد کامران شێخە لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٥ی جولای) کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا. کامران شێخە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ٦ زیندانیی مەزهەبیی کوردی دیکەدا بە ناوەکانی قاسم ئابستە، ئەیوب کەریمی، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت بە تۆمەتی «افساد فیالارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی ئەو شەش بەندکراوەکەی تر لە زیندانی...
زیاترزیندانیی مەزهەبیی کورد خەسرەو بەشارەت لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵان (١٥ی مەی) خەسرەو بەشارەت، زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ١٢ی گوڵان (١ی مەی) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەنوەر خزریدا، کوڕەپوور و یەک لە هاودۆسیەکانی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوو. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی پێنج بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی قاسم ئابستە،...
زیاترزیندانیی مەزهەبیی کورد فەرهاد سەلیمی لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) فەرهاد سەلیمی، مامۆستای ئایینیی سوننەی کورد و زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. فەرهاد سەلیمی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەلیمی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان (٢١ی ژانڤییە) دوای ئاگاداربوونەوە لە...
زیاترزیندانیی مەزهەبی کورد داوود عەبدوڵڵاهی لە سێدارە درا
داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی بەفرانبار (٢ی ژانڤییە) دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەرفرانبارەوە (٢٦ی دیسامبەر) دوابەدوای گوێزرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، دەستی بە مانگرتنی وشک لە خواردن کردبوو. دوو هاودۆسیەی دیکەی ئەم زیندانییە بە ناوەکانی قاسم ئابستە و ئەیوب کەریمی ڕۆژانی ١٤ی گەڵاڕێزان و ٨ی سەرماوەز (٥ و ٢٩ی...
زیاترئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە سێدارە درا
بەرەەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی سەرماوەز سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبەر) ئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ٣٠ی گەڵاڕێزان (٢١ی نۆڤامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانە کرابوو. ئەیوب کەریمی لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی کوردی تردا بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو بەشارەت، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی و قاسم ئابستە لە...
زیاترقاسم ئابستە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە سێدارە درا
قاسم ئابستە، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە پێشتر لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانە و لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی کوردی دیکە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی «افساد فیالارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ٧ی گەڵاڕێزان (٢٩ی ئۆکتۆبەر) بە مەبەستی...
زیاتر