محەممەد حەسەنزادە ئارشیڤ - KHRN

ئەحمەد حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، جارێکی تر لە بۆکان دەستبەسەر کرایەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان (١٥ی سێپتامبەر) ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، جارێکی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرایەوە و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٥ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هاوکات لەگەڵ دووەم ساڵی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەسپێکردنی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا،...

زیاتر

مانگرتنی سوڵماز حەسەنزادە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا و بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەکەی

سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان کە ڕۆژی ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣٠ی جولایی ٢٠٢٤) لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی براکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە. هاوکات ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) دایە عەزیمە و ئەحمەد حەسەنزادە، دایک و باوکی محەممەد حەسەنزادە، بانگ کراون بۆ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان

لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادەدا، لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان لەم شارەدا و ئەحمەد حەسەنزادە و سوڵماز حەسەنزادەی باوک و خوشکی ئەم گیانبەختکردووەیان دەستبەسەر کرد و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) بنەماڵەی حەسەنزادە سەرقاڵی ئامادەکاری بوون بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان و سێ هاووڵاتیی دیکە لە سەقز

ئێوارەی دوێنێ ٥ی ڕەزبەر (٢٧ی سێپتامبەر) سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکروانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەگەڵ سێ هاووڵاتیی تر بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و سیمین خەیات لە دەروازەی شاری سەقزدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٤ هاووڵاتییە ویستوویانە سەردانی شاری سەقز بکەن کە...

زیاتر

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی گیانبەختکردوان؛ ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کران

لە درێژەی گوشاری دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی گیانبەختکردوان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە، باوک و خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەحمەد و سوڵماز حەسەنزادە ڕۆژی ڕابردوو بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ...

زیاتر