محەممەد شافعیزادە ئارشیڤ - KHRN
مەریوان؛ دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان،ڕۆژی ڕابردوو ٥ی سەرماوەز دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سامان ئەسەدحەکیم و محەممەد شافعیزادە دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «دێوەزناو»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان، ١١ی گەڵاڕێزان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گواسترابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان. لە چەند مانگی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی دیکەی دانیشتووی ئەم گوندە بە...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی دیواندەرە و سەوڵاوا
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەیوب ئاقاڕەزایی، سامان ئەسەدحەکیم و محەممەد شافعیزادە لە شارەکانی دیواندەرە و سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.بهپێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، لە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی گەڵاڕێزاندا دەستەیەک لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناوی سەر بە شاری سەوڵاوا و دوای گەمارۆدانی ماڵی دوو هاووڵاتیی ئەو...
زیاتر