لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەیوب ئاقاڕەزایی، سامان ئەسەدحەکیم و محەممەد شافعیزادە لە شارەکانی دیواندەرە و سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بهپێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، لە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی گەڵاڕێزاندا دەستەیەک لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناوی سەر بە شاری سەوڵاوا و دوای گەمارۆدانی ماڵی دوو هاووڵاتیی ئەو گوندە بە ناوەکانی سامان ئەسەدحەکیم و محەممەد شافعیزادە، ناوبراوانیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
پێشتر و لە چەند مانگی ڕابردوودا ٣ هاووڵاتیی دیکەی ئەم گوندە بە ناوەکانی مێعراج مورتەزایی، هیوا عەزیزپوور و نەسروڵڵا حەیدەرنژاد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوون. مێعراج مورتەزایی لە ٧ی ڕەزبەردا و دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەربوونیدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییەکەیتر لە بەردەستدا نییە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٧ی گەڵاڕێزان، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئەیوب ئاقاڕەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکان و شوێنی دەستبەسەرکردنی ئەمکەسانە بەردەست نەکەوتووە.
وێنەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ: موحەممەد شافعیزادە، سامان ئەسەدحەکیم و ئەیوب ئاقاڕەزایی
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی دیواندەرە و سەوڵاوا
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More