دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/prisoners-ku/2020/11/26/p23009
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان،ڕۆژی ڕابردوو ٥ی سەرماوەز دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سامان ئەسەدحەکیم و محەممەد شافعیزادە دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون.
ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «دێوەزناو»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان، ١١ی گەڵاڕێزان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گواسترابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی دیکەی دانیشتووی ئەم گوندە بە ناوەکانی مێعراج مورتەزایی، هیوا عەزیزپوور، نەسروڵڵا حەیدەرنژاد و فەرمان حەیدەرنژاد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کراون. مێعراج مورتەزایی، هیوا عەزیزپوور و نەسروڵڵا حەیدەرنژاد دوای دوو مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە ئازاد کران، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییەکەیتر لە بەردەستدا نییە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ڕاپۆرتێک لەسەر چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە سەوڵاوا
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی دیواندەرە و سەوڵاوا
-
ئهندامێكی شۆرای گوندی دێوهزناو به دهستی هێزه ئهمنییهكان دهستبهسهر كرا
-
هێزه ئەمنییەكان هاووڵاتییهكی كوردیان دهستبهسهر كرد
-
هاووڵاتییهكی كورد له لایهن هێزە ئەمنییەکانەوە دهستبهسهر كرا
-
پێنج هاووڵاتی له شارهكانی پیرانشار و مهریوان به دانانی بارمته ئازاد كران