نەغەدە ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ناسر ئەحمەدزاده، زاگرۆس ڕەسوولی، پارسا ڕەحیمی، فەرزاد حەمیدی و ئەفشین موستەفاپوور لە شارەکانی مەهاباد، سنە و نەغەدە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەکانی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شارەکانی سنە و ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٦ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناسر...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نەغەدە
بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی خەلیل ڕەسوولزادە و عەزیز حاڵخاڵی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی خەلیل ڕەسوولزادە، خەڵکی گوندی «شاولە»ی نەغەدە و عەزیز حاڵخاڵی، خەڵکی شاری...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە شارەکانی ورمێ و نەغەدە
لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی موراد ڕەسوول تاجگەردوون و محەممەد چووکەل کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لە شارەکانی نەغەدە و ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٧ی گەلاوێژ (٢٩ی جولای) هاووڵاتییەکی ٢٦ ساڵانی خەڵکی نەغەدە بە ناوی موراد ڕەسوول تاجگەردوون بەبێ مۆڵەتی یاسایی لەم شارەدا...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوانە بابەکری، فەرهاد ئیسماعیلی، ئاسۆ قەلەندەری، ئەحەد تاهیری و سادق مەحموودنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شوانە بابەکری لە...
زیاترسێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نەغەدە دەستبەسەر کران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی بەفرانبار هێزە ئەمنییەکان لە شاری نەغەدەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی چەکۆ قەلەندەری، حسەین خەلەبانی و ئەحەد مەولوودی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە ماڵەکانیشیان پشکنیون. پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزدا دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی «کوئیک»ی نەغەدەیش بە ناوەکانی فەرزین عەبدوڵڵازادە و سەرهەنگ...
زیاتر