هوومەن عەبدوڵڵاهی ئارشیڤ - KHRN

پەلاماردانی بنەماڵەی دادخوازی هوومەن عەبدوڵڵاهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە / دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاریی سنە

ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سنە و وێڕای پەلاماردان و لێدانی ئەندامانی بنەماڵەکەی، ٨ چالاکی کرێکاریشیان بە ناوەکانی هاجەر سەعیدی، حەیبەڵلا کەریمی، شادمان عەبدی، کەمال کەریمی، عەبدوڵڵا خێرئابادی، ئێقباڵ پێشکاری، خەبات مەحموودی و سیروان مەحموودی دەستبەسەر کردووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری بە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 8, 2022

کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لاوێکی ٢١ ساڵان بە ناوی هوومەن عەبدوڵڵاهی کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەمشەوی گەڕەکی حەسەنئاوای سنەدا بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست داوە. تەرمی ئەم هاووڵاتییە تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەوروبەری نەخۆشخانەی کەوسەریان گەمارۆ داوە. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو...

زیاتر