هیوا نووری ئارشیڤ - KHRN
ئازادکردنی مامۆستا حسەین خەسرەوی و هیوا نووری بە بارمتە / بەردەوامیی دەستبەسەربوونی مامۆستا سلێمان ئەدهەمی
مامۆستا حسەین خەسرەوی و هیوا نووری، دوو زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی بۆکان کە تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران. هەروەها دۆسیەی سێهەم تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە، مامۆستا سلێمان ئەدهەمی، ڕادەستی بەردەم دادگای تایبەتی مامۆستایان لە تەورێز کراوە و ئەم هاووڵاتییە تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لەم زیندانەدایە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم...
زیاتردەرکردنی سزانامەی «بەغی»، «افساد فیالارض» و «موحارەبه» بۆ لانیکەم سێزدە هاووڵاتی و چالاکی کورد
لانیکەم ١٣ هاووڵاتی و چالاکی کورد به ناوەکانی وریشه مورادی، سەردار شاهمورادی، عەلی قاسمی، پژمان سوڵتانی، کاوه ساڵحی، ڕزگار بەیگزادەی بابامیری، جوامێر (جوانمرد) مامخەسرەوی، کامران سوڵتانی، محەممەد فەرەجی، ڕەوف شێخمەعرووفی، حسەین خەسرەوی، سلێمان ئەدهەمی و هیوا نووری که زۆربەیان لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و بۆکاندا دەستبەسەر کراون، بە تۆمەتی...
زیاترتۆمەتی «بەغی» بۆ سێ چالاکی مەزهەبیی کورد لە ورمێ
حسەین خەسرەوی و سلێمان ئەدهەمی، دوو مامۆستای سوننەی کورد، لەگەڵ چالاکێکی مەزهەبیی دیکەدا بە ناوی هیوا نووری کە لە ڕێبەندانی ١٤٠٢دا (ژانڤییەی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرابوون و ئێستە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، تۆمەتی «بەغی»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە حسەین خەسرەوی و سلێمان ئەدهەمی، بەرنوێژی دوو مزگەوت لە گوندەکانی بانە و بۆکان، لەگەڵ هیوا...
زیاتر