وەفا ئازەربار ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 29, 2024

چوار زیندانیی سیاسیی کورد لە سێدارە دران / تەرمی گیانبەختکردوان ڕادەستی بنەماڵەکان نەکراوەتەوە

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران. تا ئەم ساتە تەرمی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) دوای تێپەڕینی ١٩ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 6, 2024

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای چوار زیندانیی سیاسیی کورد

چوار زیندانیی سیاسیی کورد به ناوەکانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار دوابەدوای پەسەندکرانی حوکمی لەسێدارەدانیان لە دیوانی باڵای ئێراندا، لە بەردەم مەترسیی لەسێدارەدانی زۆر خێرادان. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چوار ئەندامەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان کە ڕۆژی ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ (٢٣ی جولایی ٢٠٢٢) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندێکی ورمێ دەستبەسەر کران، نزیکەی ٢ مانگ...

زیاتر

پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست چارەنووسی چوار ئەندامی دەستبەسەرکراوی کۆمەڵەدا لە ورمێ

لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژدا (٢٣ی جولای) تیمێکی ٤ کەسی لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی موحسین مەزڵووم، هەژیر (محەممەد) فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتیحی کە بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕێکختسن بەرەو شاری ورمێ بەڕێ کرابوون، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای ورمێوە لە گوندێکی ئەم شارە دەستبەسەر کران. سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم کەسانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و...

زیاتر