کوشتنی ژنان ئارشیڤ - KHRN
لە ئیلام ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ژنێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. تا ئێستا لەسەر ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. عەقید خوداداد ڕەشیدی، سەرۆکی پۆلیسی ئاگاهیی پارێزگای ئیلام، لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا ڕایگەیاندووە کە هاوسەری ئەم ژنە لاوە بە تۆمەتی «کوشتن» دەستبەسەر کراوە و وتوویەتی کە «کێشەی خێزانی» هۆکاری ئەم کوشتنە بووە. بە وتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس، دوای...
زیاترجانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی سەڵماس، بە دەستی باوکی کوژرا
جانێ چووپانی، ژنەلاوی خەڵکی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس، بە بیانووی ئەو شتەی پێی دەڵێن «بەرگری لە نامووس»، بە دەستی باوکی کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەم ژنە و خزمێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابووەوە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٢٧ی جولای) ڕووزبێهـ چووپانی، باوکی ئەم ژنەلاوە، لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستی ناوەتە گەرووی کچەکەی و کوشتوویەتی. دەوترێت...
زیاترکوشتنی ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی لە هەرێمی کوردستان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ (٢٦ی ژوەن) ژنێکی خەڵکی سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی ژیلا زارعی بە دەستی هاوسەری پێشووی لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان کوژراوە. هاوسەری پێشووی ئەم ژنە کە ناسنامەکەی بە «ئـ .ع» ڕاگەیەنراوە، دوای کوشتنەکە هەڵاتووە. ژیلا زارعی ۲۳ ساڵان و خاوەنی منداڵێک بوو کە منداڵەکەی دوای جیابوونەوەی ئەوان لە لای دایکی هاوسەری پێشووی...
زیاتردوو خوشک بە ناوەکانی بەیان و سەحەر مورادی لە سنە کوژران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣ی گەلاوێژ لە گەڕەکی حاجیئاوای شاری سنە دوو خوذک بە ناوەکانی بەیان و سەحەر مورادی بە دەستی هاوژینی بەیان کوژراون. دەوترێت بەیان مورادی چەند ڕۆژ لەمەوپێش کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، ئیسماعیل (فامیلەکەی نادیارە)، هەبووە و ماڵەکەی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵی دایک و باوکی. ڕۆژی ڕابردوو هاوسەرەکەی لە گەڕەکی حاجیئاوای سنە بە ئۆتۆمبیل ڕێ بە...
زیاتر