کەنگاوەر ئارشیڤ - KHRN
سابیر جەمالی، زیندانیی خەڵکی کەنگاوەر، لە هەمەدان لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان (٣١ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی سابیر جەمالی، بەندکراوی خەڵکی کەنگاوەری کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٢٩ ساڵەیە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی...
زیاترلە هەمەدان لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١٠ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم زیندانییەک بە ناوی ئەفشین ڕەحیمیهیدایەت کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بەندکراوێکی تر بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون، لەسەر ناسنامە و چارەنووسی ئەو بەندکراوەی تر...
زیاترلە هەمەدان دوو زیندانی لە سێدارە دران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی دو بەندکراو بە ناوەکانی ئەحەد هاشمی و مەنووچێهر خەزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. مەنووچێهر خەزایی خەڵکی کەنگاوەر و لە ئەندامانی پۆلیسی ئینتیزامی و ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، پێشتر لە دوو...
زیاترکرماشان؛ چالاکێکی ژن لەبەر دژایەتیکردن لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا حوکمی ٩ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا و ڕەوانەی زیندان کرا
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ زارا جەماڵی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی «فش»ی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ٩ مانگ زیندان ڕەوانەی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرا.ئیدارەی ئیتلاعاتی کەنگاوەر ئەم چالاکە ژنە کوردەی لە ڕەشەمەی ١٣٩٧دا و دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک سەبارەت بە دژایەتیکردن لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا بانگهێشت کرد و خستیە ژێر لێپرسینەوە. ڕۆژی دواتریش دوای بانگکران بۆ...
زیاتر