ئەسرین محەممەدی ئارشیڤ - KHRN
ئەسرین محەممەدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی براکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) ئەسرین محەممەدی لە دووکانێکی چاپکردنی بانەر لە شەقامێکی بۆکان‌دا بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە...
زیاترورمێ؛ ئه‌سرین محه‌ممه‌دی با دانانی بارمته ئازاد كرا
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی ڕێبه‌ندان(١٨ی فیبریه)، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی كورد كه له شه‌پۆلی نوێی دەستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به دانانی بارمته‌ی ١٠٠میلیۆن تمه‌نی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئازاد كرا. ناو براو ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوە له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا له ورمێ كرابوو....
زیاترورمێ؛ گواستنه‌وه‌ی ئه‌سرین محه‌ممه‌دی له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوه بۆ زیندان
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه و ده‌رچووی به‌شی مێعماری, كه له ڕێکەوتی ٢٠ی به‌فرانباردا(٩ی ژانویه)، هاوكات له گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به كۆمه‌ڵی چالاكانی كورد له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئه‌مڕۆ ٢٨ی ڕێبه‌ندان(١٦ی فێبریه)، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره كرا. تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ها هه‌واڵی ئازاد كرانی كاتی ده‌ریا تاڵه‌بانی، ژنه...
زیاتردهستبهسهركردنی و بانگهێشتكردنی ١٢ چالاک و هونه‌رمه‌ندی ژنی كورد له ماوەی ئەم یه‌ك مانگه‌دا، دوایین بارودخی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان
زیاتر له مانگێكه شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگهێشتكردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد ده‌ستی پێ كردووه، له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌سه، شه‌س ژنه‌چالاك به‌ناوه‌كانی ده‌ریا تاڵه‌بانی، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، عه‌زیمه ناسری، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و ڕۆئیا جه‌لالی هێشتا هەر ده‌ستبه‌سه‌رن. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا پێنج هونه‌رمه‌ندی ژن به‌ناوه‌كانی ئیلهام یه‌زدانیپوور، سه‌میرا فه‌ره‌حناكی، نه‌سته‌ره‌ن یه‌زدانیپوور، نازه‌نین ئه‌تابه‌كی و مه‌لیحه مورادی، له‌ئه‌ندامانی گرووپی مۆسیقای گلاریس،...
زیاترگواستنه‌وه‌ی سێ ژنه چالاكوانی كورد بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ
سێ ژنه چالاكوانی مه‌ده‌نیی كورد به ناوه‌كانی عه‌زیمه ناسری، ده‌ریا تاڵه‌بانی و ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار(٩ی ژانویه ٢٠٢١)، له درێژه‌ی شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان و چالاكوانانی كورد له شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد و تاران لە لایەن هێزه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، گواسترانه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م دەزگا ئه‌منییه‌تی -نیزامییه له پادگانی ئه‌لمێهدی ورمێ. به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی...
زیاتر