زیاتر له مانگێكه شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگهێشتكردنی هاووڵاتییان و چالاكانی كورد ده‌ستی پێ كردووه، له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كاندا كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌سه، شه‌س ژنه‌چالاك به‌ناوه‌كانی ده‌ریا تاڵه‌بانی، ئه‌سرین محه‌ممه‌دی، عه‌زیمه ناسری، ڕۆژین محه‌ممه‌دپوور، فه‌ریبا ئه‌حمه‌دی و ڕۆئیا جه‌لالی هێشتا هەر ده‌ستبه‌سه‌رن. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا پێنج هونه‌رمه‌ندی ژن به‌ناوه‌كانی ئیلهام یه‌زدانیپوور، سه‌میرا فه‌ره‌حناكی، نه‌سته‌ره‌ن یه‌زدانیپوور، نازه‌نین ئه‌تابه‌كی و مه‌لیحه مورادی، له‌ئه‌ندامانی گرووپی مۆسیقای گلاریس، دوای بانگهێشتكران بۆ پۆلیسی ئه‌خلاق و دادگای كرماشان، هه‌روه‌ها ئاره‌زوو موسته‌فایی، شاعێری ١٧ ساڵانی خەڵکی مەریوان، دوای بانگهێشتكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە، خراونەتەژێر لێپرسینه‌وه و دواتر به‌وه‌رگرتنی بهڵێننامهئازاد كراون. له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئاره‌زوو موسته‌فایی سێ ڕۆژ لهدهستبهسهرگهی ئه‌م ڕێكخراوهئهمنییهلهبارودۆزێكی دژوار‌دا زیندانی کراوە.
هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بە مەبەستی بەرگرتن بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەسەر منداڵەکانیان كه‌وتوونه‌ته ژێر گوشار و ههڕهشهوە، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌م بنه‌ماڵانه كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا ببێ، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان لە ئاست چارەنووسی دەستبەسەرکراواندا، داوایان لە ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە بۆ ئازادیی ئەم چالاکانە گوشار بخەنە سەر لایەنە پێوەندیدارەکان.
تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له رێگای پێوهندیگرتنەوە له‌گه‌ڵ سهرچاوهنزیكهكان له‌بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئاگادار بۆته‌وه کە عه‌زیمه ناسری کە له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه) له بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، چوارشه‌ممه‌١٥ی ڕێبه‌ندان دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوە له پادگانی ئه‌لمێهدی، گواستراوه‌ته‌وه‌بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره، تۆمه‌تی ئه‌م ژنه چالاكه هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌سرین محه‌ممه‌دی و ده‌ریا تاڵه‌بانی، دوو ژنه‌چالاكی خه‌ڵكی سنه‌و مه‌هاباد کە له‌ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپاوە له تاران و مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هێشتا لهدهستبهسهرگهی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پادگانی ئه‌لمێهدیی ورمی له ژێر لێپرسینه‌وه‌دان. ئه‌م دوو چالاكه كورده له‌كاتی دهستبهسهرکردنەوە تا ئێستا ته‌نیا یه‌ك جار توانیویانه پێوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بگرن و له یه‌ك مانگی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌کانیان، هیچ زانیارییه‌ك له سەرچارهنووسیان به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ڕۆژین محه‌ممه‌دی و فه‌ریبا ئه‌حمه‌دیش کە له ڕێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانبارەوە (١٩ی ژانویه) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی بۆكانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراون، هێشتا مافی پێوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێ نەدراوە و له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌دان.
ههروههالەسەر چاره‌نووسی رۆئیا جه‌لالی، چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستان كه‌له‌ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕێبه‌نداندا (٢ی فیبریه) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنهوهدهستبهسهر كراوه،هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌وته‌ی نزیكانی ئه‌م ژنهچالاكه، ناوبراو نه‌خۆشینی ئێم ئێسی هه‌یه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا مافی وەرگرتنی ده‌وا و ده‌رمانه‌كانی لێ زه‌وت كراوه.