ئەنجومەنی سەوزی چیا ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 22, 2023

پشتیوانیکردنی شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە داواکاریی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانیی تەواوی خۆی لە داواکارییەکەی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ ئازادکردنی ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە ڕاگەیاند. ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبەر) شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان کە دامەزراوە مەدەنییەکانی ئەو شارە لە خۆ دەگرێت، لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژەدان بە «هێرشکردی هێزە ئەمنی و چەکدارەکان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕاگۆڕینەوەی ئەنجومەنی سەوزی چیا» لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرماناندا (١٠ی سێپتامبەر)...

زیاتر

ئازادبوونی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی چیا / سێ ژینگەپارێز هێشتا دەستبەسەرن

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی «نەچێ»ی مەریوان و زیاتر لە ٢٥ ئەندامی ئەم ئەنجومەنەیان دەستبەسەر کرد. زۆربەی دەستبەسەرکراوان شەوی ڕابردوو بە بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کران بەڵام ٣ ئەندامی ئەم دامەزراوە ژینگەپارێزە بە ناوەکانی مادێح خۆشنەواز، کاوە داستان و کاوە کەریمیان هێشتا هەر دەستبەسەرن و ئازاد نەکراون. تۆڕی مافەکانی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لانیکەم ٢٥ ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ساڵانەدا

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی «نەچێ»ی مەریواندا و زیاتر لە ٢٥ ئەندامی ئەم ئەنجومەنەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای مەریوان. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان (١٠ی سێپتامبەر) کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە باخێکی گوندی...

زیاتر

کوردستان لە ئاگردا؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی ئاگری بەربڵاوی دارستانەکانی مەریوان لە وتووێژ لەگەڵ چالاکانی ژینگەپارێزدا

سەرەڕای تێپەڕینی چەندین ڕۆژ بەسەر ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی شاری مەریواندا، هەوڵی بەردەوام و شەوانەڕۆژیی چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان و تیمەکانی شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە هێشتا هەر درێژەی هەیە. چالاکێکی ژینگەپارێز کە لە ناوچەکەیە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هۆکاربوونی مرۆڤ لە کەوتنەوەی ئەم ئاگرە بەربڵاوەدا، وتی: «قسەکانی هەندێ لە کاربەدەستان و ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکان سەبارەت بە سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ کە...

زیاتر
ئاب 8, 2022

چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان لە ئاست گوێنەدانی دامودەزگا دەوڵەتییەکان بە بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم شارە ناڕەزاییان دەربڕی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا پاش کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی «قەڵای مەریوان» بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست گوێنەدانی دامودەزگا دەوڵەتییەکان بە بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم ناوچەیە، لە بەردەم قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارە کۆ بوونەوە. لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەم دارستانانە کە دەکەونە دەوروبەری شاری مەریوان، زیاتر لە ١٧ جار بە...

زیاتر
ئاب 6, 2022

نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەپارێز، لە مەریوان دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست) نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوانی پارێزگای کوردستان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. ئەم چالاکە ژینگەپارێزە کوردە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەواڵی گواستنەوەی خۆیی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەی پێ ڕاگەیاندوون. پێشتر و لە ڕێکەوتی ٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکان...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2021

هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی چالاکی ژینگەپارێز نەوید کۆنەپۆشی دوای دەستبەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان لە بەردەستدا نییە

سەرەڕای تێپەڕینی ٤٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی نەوید کۆنەپۆشیدا، لە ئەندامانی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە و سەردانکردنی دەزگا ئەمنییەکان و سەرچاوە دادوەرییەکانی شاری مەریوان، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکردنی...

زیاتر