حه‌یده‌ر قوربانی ئارشیڤ - KHRN

زیاتر لە ١٠٠ چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە ئێراندا داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی دەکەن

دوابەدوای پەرەسەندنی مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانیی سیاسیی کورد حەیدەر قوربانی، زیاتر لە ١٠٠ چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە دووتوێی نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ بەرپرسانی دەزگای دادوەری، داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانییان کرد. لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیە کە لەگەڵ پێرستی ناوەکاندا بۆ بڵاوکردنەوە دراوەتە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نووسراوە: «دوابەدوای ڕەتکردنەوەی داواکاریی پێڕەوکردنی مادەی ٤٧٧ی یاسای داگاییکردنی کەیفەری لە دیوانی...

زیاتر
ئاب 27, 2021

بە سەدان هاووڵاتیی کامێرانی لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانییان کرد

لەم ڕۆژانەی دواییدا و دوابەدوای پەرەسەندنی ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامێران حەیدەر قوربانی، بە سەدان هاووڵاتیی شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوایان کردووە بە کەڵکوەرگرتن لە دەسەڵاتە یاساییەکانی خۆی بەر بە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بگرێت. لە دەسپێکی ئەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی لەگەڵ واژۆکاندا کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نووسراوە: «ئێمەی واژۆکەرانی ئەم...

زیاتر
ئاب 26, 2021

بانگەوازێک بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕاگەیاندنەکان؛ حوکمی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی پەسەند کراوە و پێدەچێ هەردەم جێبەجێ بکرێت!

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕێی پارێزەر و نزیکانی حەیدەر قوربانییەوە، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی سنە، زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ئارادایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان داوا لە چالاکانی نێو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان لە ڕاگەیاندنە گشتییەکان و هاووڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەکات هەموو هەوڵی خۆیان بۆ بەرگرتن بە جێبەجێکردنی حوکمەکەی...

زیاتر